هەواڵێکی بی ئێم سی وەزارەتی خوێندنی باڵای هێنایە دەنگ

کوردستان 27/02/2021

Alternate Text

لە ئێستادا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لێکۆڵینەوەکانی لە بارەی ئەو مامۆستای زانکۆیە دەستپێکردووە کە باسی لە قۆپییەکردنی لە قۆناغەکانی خوێندنی کردبوو.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی BMC لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستیکەوتووە، لە ئێستادا وەزارەتەکە دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو مامۆستای زانکۆ و بەڕێوەبەری پەیمانگایەی کە لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاندبوو:" لە قۆناغی دووی ناوەندییەوە قۆپییەم کردووە و تەنانەت داهێنانیشم تێیدا کردووە".

ئاشنا فەلاح، یاریدەدەری مامۆستای یەکێک لە زانکۆکانی هەرێم و بەڕێوەبەری پەیمانگایەک رایگەیاندبوو:" با خوێندکاران فێربن قەڵەمی رەسم لەبەر ئەوەی زبرە، زۆر بە جوانی لەسەر دەبەی ئاو دەنوسرێت، تەنانەت جارێکیان لە یەک کاتدا سێ پرسیار لەو بابەتانە لە تاقیکردنەوەکە هاتبووەوە کە لەسەر دەبەکە نوسیبووم".

شایەنی باسە، سێ رۆژ بەر لە ئێستا BMC وەک یەکەم میدیای کوردی بابەتی "بانگەشەکردن"ی مامۆستایەکی زانکۆ و بەڕێوەبەری پەیمانگایەک بۆ قۆپییەکردن بۆ رای گشتی وروژاند، بەهۆیەوە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەداوی خۆیدا هێنا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا