دۆخی بێلانەکانی سەرشەقام چۆنە؟

کوردستان 27/02/2021

Alternate Text

لە بەدواداچوونێکی BMCدا، تیشک دەخاتە سەر دۆخ و گوزەرانی ئەو کەسانەی بێلانەن و لەسەر شەقامەکان رۆژدەکەنەوە.
دوای ئەوەی پەیامنێری BMC بەدواداچوونێکی تایبەتی کرد بۆ ئەو کەسانەی بێلانەن، چووە ناو بازاڕی سلێمانی نزیک مزگەوتی گەورەی شارەکە، لەوێدا بینی بە چەندها کەس لە رەگەزی نێر کە زۆرینەیان بەتەمەنن، بەهۆی ئاگرێکی بچووکەوە خۆیان گەرم دەکەنەوە و لە گروپی بچوکدا بەسەر ئاگرەکاندا دابەشبوون.
یەکێک لەو کەسانەی کە لەبارەی دۆخی خۆیەوە بۆمان دوا، وتی من کەم ئەندامم و نزیکەی دوو مانگە باوکم فڕێی یاومەتە سەر جادە و لەماڵ دەریکردووم، لە وتەکانی خۆیدا باسی نەهامەتییەکانی خۆی دەکرد، وتی تا ئێستا باوکم لێی نەپرسیومەتەوە.
لە بەدواداچوونەکەدا، ئاراس ناسر، بەرپرسی بەشی پارێزگاری خێزان رایگەیاند:" ئەو کەسانەی بێلانەن لای ئێمە بەسەر سێ گروپدا دەبەشدەکرێن بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزارییەکانی ئێمە، ئەوانیش ئەو کەسانەن کە بەتەمەنن یاخوود لە خانەی داڵدەدان، یان ئەوەتا لە خانەی نەوجاوانن".
داواشی لە هاوڵاتیان کرد کە لەکاتی بینینی کەسانی بەتەمەنی بێلانە لەسەر شەقامەکان، بیانگەیەنە ئەوان تا بە هانایانەوە بچن یاخود ئاگاداربکرێنەوە لە بارەی دۆخی ئەو کەسانەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا