وێنە.. ئامادەکاری بۆ هێنانەوەی ڤاکسینە چینییەکە بۆ عێراق دەکرێت

تەندروستی 28/02/2021

Alternate Text

بە مەبەستی هێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا ماوەی چەند رۆژێکە شاندێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە فڕۆکەیەکی سەربازی گەیشتوونەتە وڵاتی چین و بڕیارە سبەی دووشەممە بگەڕێنەوە عێراق.

وەزارەتی تەندروستی عێراق وێنەی ساتی گواستنەوەی ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنای "سینۆفارم"ی بۆ نێو ئەو فڕۆکەیە بڵاوکردەوە، کە ماوەی چەند رۆژێکە لە وڵاتی چینە.

دوێنی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، رۆژی دووشەممە یەکەم کاروانی ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق و هەرێمی کوردستانیش پشکی تێیدا هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا