کەیسی ئەو مامۆستایەی لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتبووی"لە زۆربەی قۆناغەکانی خوێندندا قۆپییەم کردووە" گەیشتە پەرلەمانی کوردستان.
فەرید یەعقوب، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بە BMC راگەیاند:" ئاگاداری بابەتەکەین، کەمێکی دیکە کۆبوونەوەی لیژنەکەمان دەستپێدەکات، یەکێک لە ئەجنداکانی کۆبوونەوەکە بۆ ئەو بابەتەیە".
باسیلەوەشکرد:" لە دوای کۆبوونەوەکە وەک لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا هەڵوێستی خۆمان رادەگەیەنین".
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت بۆ یەکەمجار BMC ئەو بابەتەی وروژاند و کاردانەوەی لێکەوتەوە.