وەزیری خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، رێوشوێنی تایبەت دەگرنە بەر لە دژی ئەو مامۆستایەی کە قۆپیەی کردبوو.
ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە BMCراگەیاند:" لیژنەیەکی تایبەتمان بۆ ئەو مەسەلە پێکهێناوە و رێوشوێنی یاسایی دەگرینە بەر دژی ئەو کەسانەی لەبەهای زانست کەمدەکەنەوە و لەگەڵ ئەو دەزگا راگەیاندنانەی ئەو پرسانە بورووژێنن".
ئەمە لە کاتێکدایە، مامۆستایەک بە ناوی(ئاشنا فەلاح)لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە قۆناغەکانی خوێندندا بە قۆپیە دەرچووە.