بەهۆی جێبەجێنەکردنی
رێنماییەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، سەرۆکی حکومەتی ئەردەن داوا
دەکات دوو وەزیری حکومەتەکەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە حکومەت بکەن.
ئاژانسی هەواڵی
"عەمون" بڵاویکردووەتەوە:"بەهۆی ئامادەبوونیان لە داوەتێکی خواردن
لە یەکێک لە چێشتخانەکان و پابەندنەبوون بە رێککارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، بەشر
ئەلخەساونە، سەرۆکی حکومەتی ئەردەن داوا لە هەریەکە سەمیر مەبیزێن وەزیری ناوخۆ و
بەسام ئەلتەلهۆنی وەزیری دادی وڵاتەکە دەکات دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە حکومەت بکەن".
بە گوێرەی ئامارەکان
تاوەکو ئێستا ٣٨٦ هەزار و ٤٩٦ کەس لە ئەردەن توشی کۆرۆنا بوونە، چوار هەزار و ٦٧٥
کەسیش بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە.