پێنج کەس بەتۆمەتی بەکار‌هێنانی ماددەی هۆشبەر و پارەی ساختە دادگاییکران

کوردستان 28/02/2021

Alternate Text

پێنج تۆمەتبار کە لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و مامەڵەکردن بە پارەی ساختە دەستگیرکرابوون، لەلایەن سەرۆکایەتی دادگای کەرکوک / گەرمیانەوە دادگاییکران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە:" لە کۆی پێنج دەستگیرکراو لەلایەن ئاسایشی گەرمیان، سێ کەسیان بە پێی ماددەی ٢٨١ی یاسای تایبەت بە ماددەی هۆشبەر بە یەک ساڵ زیندانیکردن و پێنج ملیۆن دینار وەک سزای ماددی دادگاییکران".

ئاماژە بەوەشکراوە:" یەکێکی دیکە لە دەستگیرکراوەکان بەتۆمەتی بەکارهێنانی پارەی بیانی ساختە کە لەکاتی دەسگیرکردنیدا بڕی ١٠٤ هەزار دراوی ریاڵی سعودی ساختە پێوەگیراوە، بەپێی ماددەی ٢٨١ بە یەک ساڵ زیندانیکردن سزادرا".

ئەوەشخراوەتەڕوو:"یەکێکی دیکەی دەستگیرکراوانیش بە تۆمەتی مامەڵکردن بە دراوی ساختە بە سێ مانگ زیندانیکردن و ٥٠ هەزار دینار وەک سزای ماددی دادگاییکرا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا