"زیاتر لە ١٥٠ شۆفێری بارهەڵگر بە نایاسایی لە مەرزی باشماخ کەلوپەل دەگوازنەوە"

کوردستان 28/02/2021

Alternate Text

سەرباری ئەوەی نزیکەی ساڵێکە بەنوسراوی پارێزگاری سلێمانی گواستنەوەی خواردەمەنی لەلایەن خاوەن کەرتەکانی عەلوەی سلێمانی لە مەرزی باشماخەوە قەدەغەکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٥٠ بارهەڵگری ئەو عەلوەیە پابەندی بڕیارەکە نەبوونە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١، زیاتر لە ٥٠٠ شۆفێر بارهەڵگری هێڵی باشماخ لەبەردەم بینای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و داوایانکرد رێگری لە کارکردنی بارهەڵگرە نایاساییەکان بکرێت لەوەی کەلوپەڵ لەو مەرزەوە بۆ عەلوەی سلێمانی بگوازنەوە.

شۆفێرە ناڕازییەکان رایانگەیاند:" گواستنەوەی خواردەمەنی لەلایەن خاوەن کەرتەکانی عەلوەی سلێمانی کاریگەری کردووەتە سەر کارەکانمان ".

هاوکات، ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڵێندیاندا لێکۆڵینەو لە پرسەکە بکەن و لە سکاڵای یاسایی لە دژی ئەو کەسانە تۆمار بکەن کە بڕیارەکانی پارێزگا و ئەنجومەنی پارێزگا جێبەجێ ناکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا