لەتوالێت پاکردنەوە بۆ بەڕێوبەری ئاژانسی ناسا

جیهان 28/02/2021

Alternate Text

چیرۆکی ئەو کچەی هەموو جیهانی توشی شۆک کرد، دوای ئەوەی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو ئاژانسی ناسا کەشتی پێرسەڤیرەنسی بەسەرکەوتووی گەیاندە سەر هەسارەی مەریخ، هەواڵەکە دەنگدانەوەیەکی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

دیانا بەوردی باسی چیرۆکەکانی ژیانی خۆی دەکات لەڕۆژە سەختەکاندا، هەر لەوکاتەی بەهۆی سروشتی کارەکەیەوە کە کاری پاکەرەوە بوە و ڕۆژانە چەندین تەواڵێتی پاک کردۆتەوە تاکو سەردەمی خوێندنی لەزانکۆی فلۆریداو دواتر سەرکەوتنە مەزنەکەی بە "بەڕێوبەری گەورەترین کەشتی ئاژانسی ناسا بۆسەر هەسارەی مەریخ".
کچێک کە بە ناچاری و لەبەر هەژاری وڵاتەکەی "کۆلۆمبیا بەجێدێڵێت، دیانا تروهیۆ ئەو کچەی لەتەمەنی ١٧ ساڵیدا دەڕواتە ئەمریکا و تەنها ٣٠٠ دۆلاری پێ دەبێت.
دیانا زمانی ئینگلیزی نازانێت بۆ بژێوی ژیانی ڕۆژانەی و دابینکردنی پارەی خوێندنەکەی لەشوێنێکدا کاری پاککەرەوە دەکات.
لەساڵی ٢٠٠٧ پەیوەندی بەئاژانسی ناساوە دەکات دواجار دیانا دەبێتە بەڕێوبەری فڕینی کەشتی پێرسەڤیرەنسی ئاژانسی ناسا کەهەفتەی ڕابردوو لەسەر مەریخ نیشتەوەو لەمێژووی مرۆڤایەتیدا گەورەترین سەرکەوتنی زانستی گەردوونی تۆمارکرد.
دوای ئەوەی ئاژانسی ناسا کەشتی پێرسەڤیرەنسی بەسەرکەوتووی گەیاندە سەر هەسارەی مەریخ، هەواڵەکە دەنگدانەوەیەکی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام ئەوەی جیهانی توشی سەرسامی کرد چیرۆکێکی گەورە لەپشت ئەم سەرکەوتنەوە بوو کە ئەویش چیرۆکی ژیانی دیانا بوو.
ئەمریکیەکان لە ڕێگای گێڕانەوەی ئەو چیرۆکەوە بەهەموو جیهان دەڵێن: "بۆ ئێمە گرنگ نیە تۆ کێیت و لەکام کۆمەڵگەیەوە هاتویت ئەوەی بۆئێمە گرنگە تۆ چیت لەهەگبەدایە بۆ گەلی ئەمریکا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا