وەزیری پەروەردە باسی ئەو خانمە دەکات کە وتبووی قۆناغەکانی خوێندنی بە قۆپیە بڕیوە

کوردستان 28/02/2021

Alternate Text

وەزیری پەروەردە رایگەیاند، هیچ پەیمانگەیەکی فێربوونی زمان بەناوی ئەو خانمەوە لە وەزارەتی پەروەردە تۆمارنەکراوە کە وتبووی "خاوەنی پەیمانگام و قۆناغەکانی خوێندم بە قۆپیە بڕیوە".

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند:" هیچ پەیمانگایەکی فێربوونی زمان بە ناوی "ئاشنا فەلاح" لە وەزارەتی پەروەدە تۆمار نەکراوە و ئەو خانمە کارمەندی وەزارەتەکە نییە".

ناوبراو راشیگەیاند:" پەیمانگایەک بەو ناوە لە وەزارەتی پەروەردە تۆمارکراوە، بەڵام خاوەندارێتییەکەی بۆ کەسێکی دیکە دەگەڕێتەوە".

لەبارەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەکرد:" سبەی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەڕێوەدەچێت و بە پێی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی بڕیار لەسەر چارەنووسی ئەمساڵی پرۆسەی خوێندن دەدرێت".

ئەوەشیخستەڕوو:" ئەگەر هەڵسەنگاندنەکانی وەزارەتی تەندروستی و لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا داوا بکەن دەوامی ناوەندەکانی خوێندن رابگیرێت، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی بۆ ماوەیەکی کاتی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن دادەخەین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا