بڕیار لەسەر چارەنووسی ئەمساڵی پرۆسەی خوێندن دەدرێت

کوردستان 28/02/2021

Alternate Text

وەزیری رۆشنبیری هەرێم ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەی سبەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیار لەسەر چارەنووسی ئەمساڵی پرۆسەی خوێندن دەدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١، حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم بە BMC راگەیاند:" بڕیارە سبەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە و بە پێی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی بۆ دۆخی کۆرۆنا، بڕیار لەسەر چارەنووسی پرۆسەی ئەمساڵی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەدرێت".

ناوبراو راشیگەیاند:" تاوەکو ئێستا دیار نییە کە پرۆسەی خوێندن بەهەمان شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت، یاخود سیستەمی ئۆنڵاین جێبەجێ دەکرێت".

شایەنی باسە، بە بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، رۆژی ٧ی شوبات دەرگای سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بەڕووی خوێندکاران کرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا