کڵۆب هاندەرانی لیڤەرپوول دڵنیا دەکاتەوە

وەرزش 28/02/2021

Alternate Text

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوولی ئینگلیزی هەوادارانی یانەکە دڵنیادەکاتەوە کە محەمەد سەڵاح ئەستێرەی تۆپی پێی میسری لە ریزەکانی یانەکە دەمێنێتەوە.

یۆرگن کڵۆپب، بە رۆژنامەی "میرۆر"ی بەریتانی راگەیاندووە:" مانەوەی سەڵاح لە یانەکە زۆر گرنگە، هەرچەندە نابێت بەردەوام ستایشی یاریزانەکانم بکەم، بەڵام من حەز بەو کارە دەکەم".

ئاماژەی بەوەشکردووە:"بە گوێرەی ئەو ژمارانەی سەڵاح بەدەستیهێناوە، ئەو تەنها گۆڵکەر نییە و ئاستی یاریکردنی زۆر باشتر بووە، هیواخوازم بەردەوام لەسەر ئەو ئاستە بەرزە بمێنێت".

ئەم لێدوانانەی راهێنەری لیڤەرپوول لەکاتێکدا بەشێک لە راپۆرتە وەرزشییەکان ئاماژەیان بەوەدابوو کە سەڵاح رەنگە روو لە یەکێک لە یانەکانی بەرشەلۆنە، یاخود ریاڵ مەدرید، یانیش بایرن میونخ بکات، بە تایبەت پاش ئەوەی لە یەکێک لە دیمانەکانیدا ئەو یاریزانە باسی لە داهاتووی ژیانی وەرزشی خۆی کردوو و ستایشی یانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەی کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا