بریکاری وەزیری تەندروستی رایگەیاند، رێژەی توشبون بە
کۆرۆنا لە ناو خوێندکاران و مامۆستایان بەرزبووەتەوە و پێویستدەکات رێکاری نوێ
بگرینەبەر.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی شوبات، د. رەهێڵ فەرەیدون،
بریکاری وەزیری تەندروستی بەBMC راگەیاند:" رێژەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
لەناو ناوەندەکانی خوێندن و بەتایبەت لەناو مامۆستایان بەرزبووەتەوە و پێویستدەکات
رێککاری توندتر بگرینەبەر".
ناوباراو باسیلەوەشکرد:" لەگەڵ وەزیری
تەندروستی لەگفتوگۆدان لەبارەی بریاردان بۆ داخستنی ناوەندەکانی خوێندن بەشێوەیەکی
کاتی یاخود گرتنەبەری رێککاری توندتر بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسەکە".