وا بڕیارە سبەی ڤاکسینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بگاتە عێراق.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند:" سبەی دووشەممە یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق و لە یەکەم گوژمەدا دەدرێتە چەند توێژێک".
وتیشی، لە سەرەتادا پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بە ڤاکسینەکە دەکوترێن، دوای ئەوان کەسانی بەتەمەن و ئەو کەسانەی بەهۆی نەخۆشێ درێژخایەنەوە دەناڵێنن ڤاکسینەکە وەردەگرن".
لە لیستەکەدا کەسانی سەر یارمەتی کۆمەڵایەتی و کۆچبەران و ئاوارەبووان سەرەیان دێت بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە، دوای ئەوانیش کارمەندانی لانەی کەسانی بێسەرپرشتی و پیران و کارمەندانی بەدینخانەکان وەریدەگرن.