کۆرۆنا ناکۆکی دەخاتە نێوان زانکۆی سلێمانی و وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

کوردستان 28/02/2021

Alternate Text

بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، دەبێت پڕۆسەی خوێندن ئاوێتە بێت، بەڵام زانکۆی سلێمانی پێچەوانەی بڕیارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەوام دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی شوبات،سەرچاوەیەک لەناو زانکۆی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" لەچەند کۆلێژێکی زانکۆی سلێمانی ئەو بەشانەی تەنها وانەی تیۆرییان هەیە رۆژانە لەناو کەمپ دەوامی ئاسایی بەبێ رێککاری تەندروستی دەکەن".
هاوکات، سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە BMC راگەیاند:" بەپێی بڕیارەکانی وەزارەت نابێت ئەو بەشانەی وانەکانیان تیۆریین بۆ سەرجەم وانەکان بێنەوە ناوکەمپ".
هەرلەوبارەیەوە، د، رەزا حەسەن، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەتوانن ئەو بەشانەی وانەکانیان تیۆریین بۆ سەرجەم وانەکان بێنەوە ناو کەمپ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا