هۆکاری دابەزینی نرخی دۆلار بۆچی دەگەڕێتەوە؟

ئابوری 28/02/2021

Alternate Text

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا، یەدەگی دۆلار لە بانکی ناوەندی عێراقدا بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١، ئیحسان شەمران، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی نرخی نەوتی خاو بەرزبووەتەوە، یەدەگی دۆلار لە بانکی ناوەندی عێراقدا لەهەمانکاتدا زیایکردوە.
وتیشی:" بەهۆی کەمبوونەوەی خواستی ناوخۆیی لەسەر دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو، ئەوا یەدەگی دۆلار لە بانکی ناوەندیدا بۆ ٥٥ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە".
ئەمەش لە کاتێکدا کە لە مانگی تشرینی دووەم ساڵی رابردوودا یەدەگی دۆلار لە بانکی ناوندیدا ٥١ ملیار دۆلار بوو، بەڵام ئێستا چوار ملیار دۆلار زیای کردوە.
لەگەڵ ئەوەشدا نرخی نەوتی خاو لە هەفتەی رابردوودا بۆ بەرزترین ئاستی بەرزبووەوە لە ماوەی ساڵێکدا کە ئەویش سەروو ٦٥ دۆلار بوو بۆ هەر بەرمیلێک، بەڵام ئەمڕۆ نرخی نەوت بۆ ٦٤ دۆلار دابەزی.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مێرمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

کوردستان 40 خولەک پێش ئێستا

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا