شارەزایانی بواری تەندروستی لەمیانەی
لێکۆلینەوەکانیاندا چەند خواردنێکیان دیاریکردووە کە یارمەتیدەرێکی باشی مێشکن لە
کاتی تاقیکردنەوەدا.
پێگەی " تایمز
ئوف ئیندیە " رایگەیاندووە:" شارەزایانی بواری تەندروستی چەند
خواردنێکیان دیاریکردووە کە دەبنە یارمەتیدەرێکی باشی مێشک بەتایبەت لەکاتی
تاقیکردنەوەدا".
ئەو خواردنانەی شارەزایانی تەندروستی دیاریان
کردووە ئەمانەن:
1-شارەزایانی بواری تەندروستی رێنمایی خوێندکاران دەکەن لە کاتی تاقیکردنەوەدا رێژەیەکی باش لەو خواردنانە بخۆن کە لە گەڵای سەوز پێکدێن.
2-ئەو خواردنانەی رێژەیەکی باش لە پڕۆتینیان تێدایە یارمەتیدەرێکی باشن بۆ بەهێزکردنی توانای یادگە و مێشک.
3-ئاو، رێگری لە وشکبوونەوەی لەش دەکات و یارمەتی بەهێزکردنی یادگە دەدات.
هاوکات، شارەزایانی
بواری تەندروستی هۆشدارییان لەبارەی بەکارهێنانی ئەو خواردنانەی رێژەیەکی زۆریان
لە شەکر تێدایە لە کاتی تاقیکردنەوەدا داوە.