ئەمڕۆ، وەزیری پێشمەرگە سەردانی کۆلیژی سەربازی زاخۆی کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١، شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە سەردانی کۆلیژی سەربازی زاخۆی کرد و رایگەیاند:" بەهەموو شێوەیەک هاوکار و پاڵپشتانین، ئەوەی لەتوانای وەزارەتی پێشمەرگە بێت بۆ ناوەندێکی وەها گرنگی ئەکادیمی سەربازی درێخی ناکەین".
وتیشی" ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لێرەوە دەردەچن، دەبنە بنه‌ما و داهاتووی دروستكردنی سوپایه‌كی نیشتمانی و سەردەمیانە، بۆیە ده‌بێ هه‌موان له‌ئاست ئه‌و به‌رپرسیارییه‌ته گه‌وره‌یه‌دا بن و گرنگی و په‌ره به‌توانا جه‌سته‌یی و هزرییه‌كانی قوتابیان بدەن و له‌و رێگه‌یه‌وه به‌رده‌وام په‌یڕه‌وی له جێبه‌جێكردنی دیسپلینی سه‌ربازی بكه‌ن و ئینتمای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییان به‌رزبكه‌نه‌وه".
لەگەڵ ئەوەشدا رایگەیاند: هاوکاری و پاڵپشتی کولێژ وناوەندە سەربازیە ئەکادیمیەکان بە پێویست دەزانین، کە تیایدا ساڵانە بەسەدان خوێندکار و قوتابی بەزانستی نوێی سەربازی جۆشدەدرێن؛ هاوکات خوازیارین قوتابیان له‌رێگه‌ی ئه‌و رێسا و یاسا سه‌ربازیه توند و سه‌خته‌ی لێره فێری ده‌بن، ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ركی داهاتوویان له‌ناو ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه هه‌بێت".