هەڤاڵ ئەبوبەکر: دوو ئەگەر هەیە بۆ دۆسیەی هێرشکردنە سەر غالب محەمەد

کوردستان 28/02/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، هەڤاڵ ئەبوبەکر لەبارەی هێرشکردنە سەر غالب محەمەد رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ پەیامنێری BMC رایگەیاند:" لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی هێرشکردنە سەر غالب محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن دەزگای ئاسایش و پۆلیسی سلێمانیەوە بەردەوامە و لەکاتی ئاشکرابوونی زانیاری نوێ ئەنجامەکان رادەگەیەندرێن".

لەبارەی ئەگەرەکانی پشت رووداوەکە وتی:" دوو ئەهگەر هەیە لە پشت رووداوەکە، ئەویش یەکێکیان ئەگەری سیاسیە و ئێمە لەم پارێزگایە تیرۆری سیاسی رەت دەکەینەوە".

روونیشیکردەوە:" ئەگەری دووەم کێشەی کۆمەڵایەتییە، ئەگەر رووداوەکە وابێت ئەوا پێویستە لەرێگەی دادگاوە کێشەکان چارەسەربکرێن، نەک کەسەکان بە دەستی خۆیان بیانهەوێت مافەکانیان بەدەستبهێنن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا