هیچ تاوانبارێک لەسەر دۆسیەکەی غالب محەمەد دەستگیرکراوە؟

کوردستان 28/02/2021

Alternate Text

دوای دەنگۆی دەستگیرکردنی کەسێک لەسەر دۆسیەی هێرشکردنە سەر غالب محەمەد، پۆلیسی سلێمانی زانیارییەکان بۆ BMC ئاشکرادەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١، سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" هێشتا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی هێرشکردنە سەر غالب محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوامە، رەتیشیکردەوە کە هیچ کەسێک لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیرکرابێ".

لەهەمانکاتدا بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسەی هێرشەکەی ئەنجامداوە بە رەچەڵەک خەڵکی قەزای پێنجوێنە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و پێشتر ئەندامی سوپای رزگاری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

دەنگۆی ئەوەش هەیە لە ئێستادا ئەو کەسە بۆ دەروەی سلێمانی هەڵهاتبێت و چاوەڕێی ئەوە دەکرێت کە رادەستی پۆلیسی سلێمانی بکرێت، بەڵام هێشتا هیچ سەرچاوەیەک ئەو هەواڵەی پشت راست نەکردووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا