چەتۆ ساڵح : بەنێودەوڵەتیكردنی مەرزی سەیران بەن هەلی كاری زیاتر دەستەبەر دەكات

کوردستان 28/02/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی لیوا چەتۆ ساڵح، مەرزی سەيران بەن بەڕەسمی ناسێندراو ڕێکارەکانی بەزویی کردنەوەی خێراتر کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢١، بە سەرۆكایەتی لیوا چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ وەفدێک سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد و ڕێكارەكانی بەنێودەوڵەتیكردنی مەرزی سەیران بەنی دەستپێكرد.

لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا، لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند :"ئێمە بەنوێنەرایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی ناوخۆ ئامادەی ئەم كۆبونەوەیەین".

جەختیشی كردەوە".وەك هەرێمی كوردستان هەرچی زووە ڕێكارەكانی بەنێودەوڵەتیكردنی مەرزی سەیران بەن تەواودەكەین چونكە بە بەنێودەوڵەتیكردنی مەرزەكە سەرباری كورتكردنەوەی رێگای هاتوچۆی هاوڵاتیان و دەستەبەركردنی هەلی كاری زیاتر بۆ خەڵكی سنورەكە، دەتوانین قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران زیاد بكەین لەپێناوی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوولادا".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا:"  ئاماژەی بەوەشكرد كە لەئێستادا ساڵانە بەبەهای نزیكەی (٢٣٠) ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی كاڵاو شتومەك دەكرێت لەم مەرزەدا، بە بەنێودەوڵەتیكردنیشی، چاوەڕوان دەكرێ ئەو بڕە هەڵبكشێت بۆ نزیكەی دوو هێندە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا