بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک سلێمانی و دەوروبەری هەژاند بەشێکی کەم لە هاوڵاتیانیش هەستیان پێیکردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١ی ئازاری ٢٠٢١، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردووەتەوە:" کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣،٣ سنوری رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی هەژاندوو".
ئاشکراشیکردووە:"بومەلەرزەکە ٦٣ کیلۆمەتر لە ناوەندى شارى سلێمانى و١٧ کیلۆمەتر لە باشورى رۆژهەڵاتى قەزى پێنجوێنى پارێزگاکە دووربووە و بەشێکی کەمی هاوڵاتیان هەستیان پێیکردووە".