سەنتەری میترۆ: دەبێت کەسانی پشتی پەیجەکان ئاشکرا بکرێن

کوردستان 01/03/2021

Alternate Text

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، بەهۆی زۆربونی پەیجە فەیك‌ و بێ دایك ‌و باوكەكانەوە ژنانی رۆژنامەوان دەكرێنە ئامانج ‌و روبەرووی تەشهیرو ناوزراندن دەبنەوە، باسلەوەشدەکات یەکێک لە هاوکارەکانیان تۆمەتی نابەجێی خراوەتە پاڵ.
ئەمڕۆ دووشەممە، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە رۆژنامەنووسان دژی خستنەپاڵی چەند تۆمەتێک بۆ شەهێن سابیر، یەکێک لە رۆژنامەنووسانی دەزگاکەیان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

دەبێت کەسانی پشتی پەیجەکان ئاشکرا بکرێن
‎سەنتەری میترۆ پشێیوانی لەرۆژنامەنوس (شەهێن سابیر) دەکات و هەموو ئەو هەوڵانەی بۆ ناوزرانی دەرێن،ریسویان دەکەین. 
‎بەهۆی زۆربونی پەیجە فەیك‌و بێ دایك‌و باوكەكانەوە ژنانی رۆژنامەوان دەكرێنە ئامانج ‌و روبەرووی تەشهیرو ناوزراندن دەبنەوە، هەروەك هاوكارمان (شەهێن سابیر) رۆژنامەوان‌و خوێندكاری ماستەر- یان كردۆتە ئامانج كە لەلایەن كەسانی نابەرپرس‌و خاڵی لەبەها ئەخلاقی‌و كۆمەلایەتیەكان تۆمەتی نابەجێی خراوەتەپاڵ، هاوكات قسەی نارەواش خراوەتە پاڵ سەنتەری میترۆو رێكخەرەکەی.
‎ سەنتەری میترۆكە هەمیشە داكۆكیكارە لەمافی رۆژنامەنوسان‌و پشتیوانی تەواوی ژنانی رۆژنامەنوس بوین هەمووپشتیوانییەك لەخانمە رۆژنامەنوسی ناوبراو دەكەین‌و دڵنیای دەكەینەوە داكۆكیكارێكی سەختدەبین‌و بەوپێیەش كە ئەندامی خۆبەخشی سەنتەری میترۆیە  هەموو رێكارێكی پێویست دەگرینەبەر‌و پێویستە كەسانی پشتی ئەم دیاردە قێزەونە روی راستەقینەیان بۆ كۆمەڵگە ئاشكرابكرێت.
سوپاسی ئەولایەنانەش دەکەین کە پشتیوانن لەرێکارەکانی ئەم دۆسیەیانە.
‎و سەنتەری میترۆ جەخت لە پێشخستنی توانای ژنانی چالاك دەکاتەوە هەموو هەموو توانای خۆی دەخاتە گەر بۆ ریسواکردنی خاوەن و سپۆنسەرانی ئەو پەیجانەی کاریان بووە بە ناوزراندنی چالاکوانی مافی مرۆڤ و رۆژنامەنوسان.
‎بەردەوام دەبین لە  پشتیوانی تەواوی تواناو كاری پیشەیی خانمانی میدیاکار، تا گەیشتن بەئامانجی كەشێكی ئازادو هاوسەنگ لەكاركردنی رۆژنامەوانی لەکارەکانیاندا.
‎شەهێن سابیر ماوەی 19 سالە لەژانرە جیاوازەكانی راگەیاندندا خزمەتدەكات‌و لەچەند وێسگەیەکی جیاوازدا خاوەنی ئەزمونێكی زۆری كاركردنەو ئێستاش خوێندكاری ماستەرە لە(میدیاو فەرهەنگ)دا لەولاتی ئێران‌و ئەندامی خۆبەخشی سەنتەری میترۆیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا