یونسێف داوای گەڕاندنەوەی منداڵە بیانییەکانی کەمپی هۆل بۆ وڵاتەکانیان دەکات

کوردستان 01/03/2021

Alternate Text

پاش رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی چەند رۆژی رابردووی کەمپێ هۆل لە رۆژئاوای کوردستان، یونسێف داوا لە وڵاتان دەکات سەرجەم ئەو منداڵانە بگەڕێننەوە وڵاتانی خۆیان کە لە پاش رووخانی خەلافەتی داعش منداڵ و خێزانەکانیان لەو کەمپە دەستبەسەرکراون.

تید چیبان، سەرپەرشتیاری ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە رێکخراوی "یونسێف" رایگەیاند:"پێویستە وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی یونسێف هەموو هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ گەڕانەوە منداڵانی نێو کەمپی هۆل بۆ نێو کۆمەڵگەکانی خۆیان، بۆ ئەوەی بگەڕێندرێنەوە سەر رێچکە راستەکە".

ئاماژەی بەوەشکردووە:" لە نێو ئەو کەمپەدا چەندین خێزانی چەکداری داعش هەن کە تاوەکو ئێستا هەڵگری بیرۆکەی توندڕەوین و زیاتر لە ٢٢ هەزار منداڵی بیانی لە ٦٠ وڵاتی جیاواز هەن".

شایەنی باسە، رۆژی شەممەی رابردوو ئاگرێکی گەورە لە نێو کەمپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستان کەوتەوە، بەهۆیەوە ژنێک و سێ منداڵ گیانیانلەدەستدا و ٣١ کەسیش برینداربوون".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا