کەسێک به‌تۆمه‌تی دزیكردن لەناحیەی وارماوە دەستگیرکراوە، کە له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا دەستگیراوە به‌سه‌ر بڕی (هەشت هەزار و٧٠٠ دۆلار) و (٥٧٠هه‌زار دینار)دا.
پۆلیسی شارەزوور بڵاویکردووەتەوە:"دوای تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی دزیکردن، له‌چه‌ند شۆفێرێك له‌سه‌ر رێگەی وارماوه - عه‌ربه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی وارماوه‌وه له‌ناو قه‌زای سه‌یدسادق ده‌ستگیربكرێت".
ئاشکراشیکرد:"له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباردا توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی (هەشت هەزار و ٧٠٠ دۆلار) و (٥٧٠ هه‌زار دینار)دا كه تۆمه‌تبار له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و به‌وته‌ی خۆی له‌سێ كه‌سی دزیوه.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (خ، ح، ع) به‌بڕیاری به‌رێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عێراقی راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.