وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بەبڕیارێک لیژنەیەکی وزاری پێکهێناوە، بۆ چیککردنەوەی سەلامەتی و سیستەمی ئاگرکوژێنەرەوەی ناو بینای باڵەخانەکان، لە کاتێکدا ئەمە لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی شارەکان بووە.
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کە واژووی رێبەری ئەحمەدی پێوەیە و وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە هاتووە:" لیژنەیەکی هەمیشەییان پێکهێناوە بۆ چێککردنی مەرجەکانی سەلامەتی و بەرگری شارستانی لەو باڵەخانەو تەلارانەی دروست دەکرێت، پێش وەرگرتنی مۆڵەتی دروستکردن، لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم".
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە، پێشتر ئەم دەسەڵاتە لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی شارەکاندا بووە، بەم بڕیارە لامەرکەزییەتی شارەکان کاڵدەکرێتەوە.