زانایان ئاشکرایانکردووە کە خواردنی چوکلێت کاریگەری
ئەرێنی لەسەر سیستەمی دڵ و خوێنبەرەکانی مرۆڤ دروست دەکات.
بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە زانایانی کۆلێژێکی ئەمریکی
لەسەر ٣٠٠ هەزار نەخۆش ئەنجامیانداوە، ئەو کەسانەی لایەنی کەم هەفتەی جارێک چوکلێتیان
خواردووە، بەراورد بە کەسانی دیکە بە رێژەی ٨٪ کەمتر توشی نەخۆشییەکانی دڵ بوونە.
توێژەران هۆکاری ئەو سوودە تەندروستییە بۆ بوونی ترشی چەوری
و فلافۆنۆید و بۆلیفینۆل لە پێکهاتەی چوکلێتدا دەگەڕێننەوە، کە دەبنە هۆی بەهێزبوونی
دڵ و زیادبوونی ئاستی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا.
هاوکات زانایان ئاماژە بەوەشدەدەن:" پێویستە چوکلێت
لە شێوازی پارچەی بچوک بوخرێتەوە، لەبەر ئەوەی خواردنی زۆر لە پێویست دەبێتە هۆی
قەڵەوی و توشبوون بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرە".