پیاوێک لەلایەن کەڵەشێرەکەیەوە کوژرا

هەمەرەنگ 01/03/2021

Alternate Text

لە ئەنجامی پێشبڕکێیەکی شەڕە کەڵەشێر لە وڵاتی هیندستان کە تێیدا چەقۆ بە پێیەکانی کەڵەشێرەکان دەبەسترێتەوە، یەکێک لە کەڵەشێرەکان هێرشیکردە سەر خاوەنەکەی بووە هۆی گیانلەدەستدانی.

 ماڵپەڕی "ئیسایدەر" بڵاویکردووەتەوە:" لە وڵاتی هیندستان پیاوێکی تەمەن ٤٥ ساڵان بە ناوی سانجۆلا ساتیش بەهۆی بریندارکردنی لەلایەن کەڵەشێرەکەیەوە، کە بەهۆی پێشبڕکێی شەڕە کەڵەشێر چەقۆیەک بە درێژی سێ ئینج بە پێیەکانی بەسترابووەوە، گیانیلەدەستدا".

سەرباری ئەوەی لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردووەوە ئەو جۆرە پێشبڕکێیە لەلایەن دادگای باڵای هیندستانەوە قەدەغەکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لە زۆربەی ناوچەکانی باشوری ئەو وڵاتە هەوادارێکی زۆری هەیە.

ساتیش یەکێک بووە لەو ١٦ کەسەی رێکخەری پێشبڕکێکە بوون و هێشتا دەزگا ئەمنییەکان بەدوای ئەو ١٥ کەسەی دیکەدا دەگەڕێن، کە رەنگە بە تۆمەتی کوشتنی بەبێ مەبەست بۆ ماوەی دوو ساڵ زیندانی بکرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا