پۆلیسی کەتەلۆنیا بەهۆی گەندەڵییەوە سەرۆکی پێشووی یانەی
بەرشەلۆنەی دەستگیرکرد.
بە گوێرەی رۆژنامەی "ئاس"ی ئسپانی:" جۆسیب
ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی پێشووی بەرشەلۆنە و سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئیدارەی ئەوکاتی
بەرشەلۆنە بەهۆی دۆسیەی ناسراو بە "ئابڕوچوونی بارساغیت" لەلایەن پۆلیسی
کەتەلۆنیاوە دەستگیرکران".
بە گویرەی رۆژنامەکە:"بە مەبەستی لێکۆڵینەوە
لەبارەی دۆسیەی گەندەڵییەوە بارتۆمیۆ لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا".