سەرۆکی پێشووی فەرەنسا حوکمدرا

جیهان 01/03/2021

Alternate Text

کەمێک لەمەوبەر دادگای فەرەنسا سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر نیکۆلا سارکوزی سەرۆکی پێشووتری وڵاتەکەدا سەپاند، لەگەڵ دوو ساڵ وەستاندنی سزاکەی.

ئەمڕۆ دووشەممە دادگای فەرەنسا، دوای تۆمەتبارکردنی نیکۆلا سارکوزی سەرۆکی پێشووتری وڵاتەکە بە گەندەڵی و ساغبوونەوەی تۆمەتەکانی بڕیاری سێ ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکرد، لەگەڵ دوو ساڵ وەستاندنی سزاکەی.

نیکۆلا سارکوزی،تەمەن ٦٥ ساڵ یەکەمین سەرۆکی وڵاتەکەیە، کە بەتۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی پارە چووبێتە بەردەم دادگا.

پێشتر بەهەمان تۆمەت جاک شیراک، پێشتر هەمان تۆمەت تۆمەتبارکرابوو، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە نەچووە بەردەم دادوەر.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا