ناوتۆمارکردن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا دەستیپێکرد

تەندروستی 01/03/2021

Alternate Text

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق کردنەوەی بەرنامەیەکی تایبەت بە ناوتۆمارکردن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١ی ئاداری ٢٠٢١، رەعد ئەلمەشهەدانی، وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند:" بە بڕیاری مستەفا کازمی وەزارەتی پەیوەندییەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی دەستیکرد بە کردنەوەی بەرنامەیەکی تایبەت بە ناوتۆمارکردن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا".

ناوبراو راشیگەیاند:" لە پێناو کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا سەرچەم پێداویسی و پاڵپشتی لۆجستی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی دابینکراوە".

لێرەوە ناوی خۆت بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا تۆمار بکە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا