هەڤاڵ ئەبوبەکر: لە نەورۆزدا رێگە بە ئاهەنگ و کۆبوونەوە نادرێت

کوردستان 01/03/2021

Alternate Text

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بۆ بۆنەی نەورۆز، رێگە نادەک بە ئاهەنگ گێڕان و کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢١، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:" لە نەورۆزدا رێگە نادرێت بە ئاهەنگ گێڕان و کۆبوونەوە و دروستبوونی قەرەباڵغی".

وتیشی، ئەو بڕیارە لەلایەن لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکان دراوە و ئەوان گەیشتوون بەو ئەنجامە"؛ روونیشیکردەوە" بۆنە تەنها لە رێگەی بەیاننامە و تاجەگوڵینەوە دەبێت، بەپێچەوانەوە کۆبوونەوە و دروستبوونی قەرەباڵغی رێگەپێدراو نابێت".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا