جوتیار عادل: ئەگەر دۆخەکە ئاڵۆزتربێت، رێککارەکان توندتردەکرێنەوە

کوردستان 01/03/2021

Alternate Text

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم بڕیار و ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای راگەیاند.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ئادار، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند:" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای رووبەڕوونەوەی کۆرۆنا، بڕیاردراوە ئەگەر دۆخی تەندروستی هاوشێوەی ئێستا لە ئاڵۆز بوون و ژمارەی توشبوون لە هەڵکشاندا بێت، ئەوا رێککارەکان توندەکرێنەوە ئەگەری هەیە دەوامی خوێندن دابخرێت.

وتیشی لە دامودەزگاکاندا رێککارەکانی خۆپاریزی توندەکرێنەوە و پێویستە لەسەر فەرمانبەران پابەندی رێنماییەکانبن".

ئاشکراشیکرد" بڕیارەکانی ئەم کۆبوونەوەیە تا ١٠ی ئادار جێبەجێدەکرێن و دواتر لەو بەروارەدا و لە کۆبوونەوەی داهاتوودا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکرێت و رێککاری دیکە پەیڕەو دەکرێت".

لایەکی دیکەوە، جوتیار عادل راشیگەیاند:" هەموو شوێنە گشتییەکان لە ١٢ ی شەو تا ٦ ی بەیانی دادەخرێن".

ئاشکراشیکرد" هەفتانە لەنێوان هەرێم و عێرقدا سێ رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت و رێگەنادرێت بە هاتوچۆ لە نێوان شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق لەگەڵ هەرێم".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا