لیژنە هاوبەشەکانی سلێمانی گازینۆیەکی داخست

کوردستان 01/03/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقایەتی سلێمانی رایگەیاند، گازیۆنەیەکیان داخستووە لە شەقامی سەهۆڵەکە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢١، سەفین فەتاح، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بوونی ١٥ نەوجەوانان لە ناو کازینۆ و بلیاردی پشو لە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی، شوێنەکە داخراوە".

روونیشیکردەوە:" ئەو شوێنە رێگرینەکردووە لە چوونەژوورەوەی نەوجەوانان و پابەندی مەرجکانی کارکردن نەبوون، هەر بۆیە داخرا و خاوەنەکەی رووبەڕووی رێککاری یاسایی دەکرێتەوە".

وتیشی" ئەو شوێنانەی کە شوێنی نێرگەلە کێشان، خواردنەوە کحولیەکان یاخود فرۆشتنین و کافتریان، قەدەغەن لە چوونەژوورەوەی نەوجاوانان و کەسانی خوار تەمەنی یاسایی".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا