لە بەیاننامەیەکدا، سەندیکای ئەندازیارانی کشتوکاڵی-لقی سلێمانی داوا دەکەن گرێبەستەکانیان بکرێت بە هەمیشەیی.
ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢١، سەندیکای ئەندازیارانی کشتوکاڵی-لقی سلێمانی لەبەیاننامەیەکدا داوا لە ئەنجومەنی سەندیکای ئەندازیارانی کشتوکاڵی دەکات کە داوایەک ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بکەن بەمەبەستی بە هەمیشەییکردنی گرێبەستی ئەندازیارانی کشتوکاڵی".
لە بەیاننامەکەدا هاتوە کە هەندێک لەو ئەندازیارانە زیاتر لو ١٠ ساڵ خزمەتییان هەیە دەیانهەوێت هاوشێوەی پزیشکەکانی ڤێرتێرنەری گرێبەستەکانیان بکرێت بە هەمیشەیی.