لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، لە نێوان چەند ئەندامێکی سوننی شەڕ و دەمەقاڵە دروستبوو.
ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢١، ئونجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، بەڵام لەو نێوەندەدا شەڕ لەنێوان چەند ئەندامێکدا دروست بوو کە ئەوانیش زیاد جەنابی، ئەحمەد، جاسم جبارە و موسەننا سامەڕائی بوون.
لەو بارەیەوە بەختیار شاوەیس، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە BMC راگەیاند:" شەڕەکە هێندەی نەخایاندوە، بەڵام ویستویانە هێرشبکەنە سەر یەکتری و ئەندامانی دیکە دووریانخستوونەتەوە".
وتیشی، دوای کۆتاییهێنان بە گرژییەکە، ئەنجومەن دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و بەردەوام بوو.