بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللە، دوو کەس برینداربوون.
ئەمشەوی دووشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی راپەڕین رایگەیاند:" دوو کەس بەبرینداری گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە لە نزیک پارکی گشتی قەڵادزێ تەقەیان لێکراوە".
راشگەیەندراوە:" لە ئێستاشدا لەژێر چاودێری تەندروستی دان و یەکێک لە بریندارەکانیش شوێنەواری 3 فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەیە".
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە کە ئەو دوو کەسە بە پۆلیسیان راگەیاندووە چەند کەسێکی ماتۆڕسوار تەقەیان لێکردوون و لە شوێنی رووداوەکەش قاوانی فیشەک دۆزراوەتەوە، ئەوەش هاتووە کە هێشتا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە.