توێژینەوەیەک ئاشکرایکردوە، ئەو ڤاکسینەی کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک بەرهەمیانهێناوە لەسەر کەسانی قەڵەو کاریگەرییەکی وەهای نییە.
رۆژنامەی گاردیانی بەڕیتانی رایگەیاندوە، زانا ئیتاڵییەکان هەستاون بە پشکنین بۆ ئەو دژە تەنانەی کە کارمەندانی تەندروستی لە کاتی پێکوتەکردن بە ڤاکیسنەکەی فایزەر لە جەستەیاندا هەبوو.
لە ئەنجامدا گەیشتوون بەوەی کە ئەو کارمەندانەی بەهۆی زۆری کێشەوە دەناڵێنن کاریگەرییەکی ئەوتۆی ڤاکسینەکیان لەسەر نەبوو بەراورد بەو کەسانەی کە کێشی مامناوەند یاخوود ئاساییان هەیە.
لە ئێستادا ئەو زانایانە توێژینەوە بۆ ئەوەدەکەن کە ئەگەر رێژەی ڤاکسینەکە بۆ کەسانی قەڵەو زیا بکرێت کاریگەریی زیاتر دەبێت یاخوود نا.