دەسەڵاتی ئاسمانەوانی فەڕەنسا هۆشداری دەدات لەبارەی ئەوەی تۆڕی پەیوەندی نەوەی پێنجەم دەبێتە هۆی مەترسی بۆسەر فڕۆکەی گەشتیاری.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسمانەوانی فەڕەنسا بە فرانس پرێسی راگەیاند، رێنماییە بەکارهێنەرای تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەمدەکەن لە کاتی گەشتکردندا مۆبایلەکانیان بکوژێنەوە، چونکە کاریگەری لەسەر هێڵەکانی فڕۆکەکە دەبێت کە لەوانەی وابکات فڕۆکەکە بە هەڵە ئاستی بەرزایی بخوێنێتەوە.
وتیشی کە بەهۆی بەهێزی فرێکوینسی تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم دەکرێت چەندین کاریگەری قورس لەسەر فڕۆکەکان دروستبێت.
هەر لەو بارەیەشەوە لە هەفتەی رابردوودا حکومەتی فەڕەنسا هاوڵاتیانی ئاگادارکردەوە لە کاتی گەشتەکانیاندا مۆبایلەکانیان بکوژێننەوە کە تایبەتمەندە بە خزمەتگوزاری نەوەی پێنجەم.