بەهۆکاری تەندروستی دەروونی، یاریزانێکی تێنس لە یاری دووردەکەوێتەوە

وەرزش 01/03/2021

Alternate Text

جیل سیمۆنی یاریزانی دێرینی فەڕەنسی رایگەیاند، بۆ ماوەیەکی کاتی لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە، ئەویش بەهۆی تەندروستی دەروونیەوە.

سیمۆنی تەمەن ٣٦ ساڵ لە ساڵی ٢٠٠٦ گەیشتە پلەی شەشەمی یاری تێنس لەسەر ئاستی جیهانی، ئەمە بەرزترین ئاست بوو کە پێی گەیشت، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ بە دواوە هیچ جۆرە نازاناوێکی بەدەستنەهێناوە.

لەبارەی دوورکەوتنەوەی، یاریزانەکە لە تویتێکدا رایگەیاند، کە بۆ سەلامەتی تەندروستی دەروونی خۆی، بەڕەچاوکردنی دۆخەکەی لە ئێستادا و بۆ ماوەیەکی نادیار لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.

لەبارەی کێشەکانیشی جیل لە تویتەکەدا هیچ زانییارییەکی دیکەی رانەگەیاند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا