ئەمڕۆ، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی ١،٢٪ نرخەکەی دابەزی.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئاداری ٢٠٢١، ئاژانسی بلومبێرگی ئابوری رایگەیاند، لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆری بۆرسەدا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ ٦٢ دۆلار و ٩٦ سەنت دابەزی.
لە هەمانکاتدا نرخی نەوتی خاوی تەکساس بۆ ٥٩ دۆلار و ٨٩ سەنت دابەزی، کە دەکاتە رێژەی ١،٢٪ی بەهاکای.
وا بڕیاریشە لە رۆژی پێنجشەممەدا وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی خاو(ئۆپیک) کۆببنەوە بۆ بڕیاردان لەسەر هەوڵوێستی داهاتوویان.