ئەم وێنەیەی سەر ویندۆزی ئێکس پی، ماوەی چەندین ساڵە بووەتە جێگەی پرسیارێکی زۆر، ئەوە ئاشکرانەدەکرا کە وێنەیەکی فۆتۆگرافییە یان دروستکراوە.
سایتی SFGATE بڵاویکردووەتەوە:" ئەو وێنەیە لەساڵی ١٩٩٦ لەلایەن وێنەگری ئەمریکی چارلز ئەوریر، لە رۆژێکی هەینیدا لە ناوچەی ١٢ی سانومای ویلایەتی کالیفۆرنیایە.
وێنەگرەکە، وێنەکەی لەکاتی بەڕێکەوتنی بۆ ژوانی خۆشەویستەکەی گرتوویەتی، دواتر بۆ چەند ماڵپەڕێکی ناردووە تا دواجار کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کڕیویەتییەوە.
تا ئێستا نرخی راستەقینەی وێنەکە ئاشکرانەکراوە، بەڵام دەوترێت نرخی لەنێوان هەزاران دۆلار بۆ سەدان هەزار دۆلاردایە.
تایبەتمەندی وێنەکە لەوەدایە لەیەک کاتدا زەوی و سەوزایی و ئاسمانی شین دەردەکەوێت و شێوەیەکی خەیاڵی وەرگرتووە.