نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا

کوردستان 02/03/2021

Alternate Text

نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له‌ ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی شوبات دیاریکرا و  هاوكات خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان بۆ مانگی سێ وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌.

بەرێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە:" نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له‌ ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی شوبات به‌ (38) دینار دیاریکراوە و هاوكات خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان بۆ مانگی سێ وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌.
ئاشکراشیکردووە:" به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت".
بەوتەی کارەبای سلێمانی، خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی سێ وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌‌‌.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا