ئەمڕۆ، قائمیقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كار و چالاكی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی كرێكاری بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئاداری ٢٠٢١، تەلار عەلی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی کار رایگەیاند:" له مانگی رابردودا لیژنه‌كه سه‌ردانی (134) كارگه و كۆمیانیا و شوێنكاریان كردوه و به‌دواداچونه‌كانیان له‌ڕوی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كرێكار له‌كاتی كاركردن و شوێنی مانه‌وه‌یان و سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن كردوه كه پێویسته خاوه‌ن شوێنه‌كانی كاركردن پابه‌ندبن پێوه‌ی".
راشیگه‌یاند: "له‌سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی لیژنه‌كه سه‌ردانیانكردوه، ده‌ستیان به‌سه‌ر (336) پارچه ده‌رمان و فریاگوزارییه ته‌ندروستییه سه‌ره‌تاییه‌كان، (61) پارچ حه‌بی جۆراوجۆر، (23) مه‌ڵهه‌م، (29) ده‌رزی و (10) نۆرماڵ سلین له‌یه‌كه‌ی ته‌ندروستییه‌كان گرتوه، هه‌روه‌ها له چیشتخانه‌ی شوێنه‌كاندا ده‌ست به‌سه‌ر (119) كیلۆگرام خوارده‌مه‌نی خراپ ماوه‌به‌سه‌رچو له‌گه‌ڵ (24) مه‌نجه‌ڵ و سینی و هه‌ندێ پێداویستی دیكه‌ی ژه‌نگكردودا گرتوه له ئاماده‌كردنی خواردمه‌نییدا به‌كارده‌هێنرێت".
لەبارەی چێشتخانەی ناو کارگەکان، تەلار عەلی ئاشکرایکرد:""به‌شێك له چێشتخانه‌ی كارگه‌كان پابه‌ندن به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و به‌شێكێكی كه‌میشیان سه‌رپێچی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی كرێكارانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه سه‌رپێچیكاران روبه‌ڕوی رێكاره یاساییه‌كان ده‌كرێنه‌وه".
ته‌لار عه‌لی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی كرێكار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد:" له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌مانگی داهاتوه‌وه پێویسته سه‌رجه‌م شوێنه‌كان گرێبه‌ستی كاركردن له‌گه‌ڵ كرێكاره‌كان ئه‌نجام بدات، هه‌ر شوێنێكیش گرێبه‌ستی نێوان شوێنه‌كه و كرێكاره‌كانی نه‌بێت، له‌لایه‌ن قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".