شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغدا

کوردستان 02/03/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ بە مەبەستی تاوتێکردنی چەند پرسێک، شاندێکی بەسەرۆکایەتی وەزیری بازرگانی گەیشتنە بەغدا.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئاداری ٢٠٢١، وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند:" بە سەرۆکایەتی کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بۆ شاندێکی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بە بازرگانی لە نێوان هەرێم و عێراق گەیشتنە بەغدا".

لەگەل ئەوەشدا یەکێکی دیکە لە مەبەستەکانی سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی بازرگانی هەرێم و عێراقە.

ئاماژە بەوەشکراوە" لە تەوەرێکی دیکەدا هاوبەشیکار بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان و پێدانی مۆڵەتی پیشەیی و چارەسەری کێشەکان دەبێت".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا