یەکەم هاوڵاتی عێراقی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت

عێراق 02/03/2021

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، دەستکراوە بە دابەشکردنی ڤاکسینی سینۆفای چینی.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئاداری ٢٠٢١، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند:" یەکەم هەڵمەتی دابەشکردنی ڤاکسینەکە لە بەغدای پایتەخت دەستی پێکردووە و یەکەم هاوڵاتی عێراقیش ڤاکسینەکەی وەرگرتووە".

ئەمە لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاروانێکی ڤاکسینی چینی گەیشتە عێراق کە بڕەکەی ٥٠ هەزار ژەمە ڤاکسین بوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا