ئێران: رێگەنادەین ئیسڕائیل کاری گەمژانە بکات لە دژمان

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 02/03/2021

Alternate Text

وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، چاودێری کردەوە گومانلێکراوەکانی ئێران دەکەین و رێگە نادەین کاری گەمژانە لە دژمان بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئاداری ٢٠٢١، عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند:" چاودێری وردی کردەوە گومانلێکراوەکانی ئێران دەکەن لە ناوچەکەدا و رێگە نادەین کاری گەمژانە بکەن لە دژمان".

ئەم وتەیەی وتەبێژی حکومەتی ئێران لەمیانەی پرسیاری رۆژنامەنوسان بوو لەسەر هەڕەشەکانی ئیسڕائیل لەسەر وڵاتەکە ئەویش دوای رووداوی هێرشەکەی سەر کەشتییە ئیسڕائیلیەکە لە کەنداوی عەمان.

وتیشی" پارێزگاری کە ئاسایش و ئارامی بەنداوەکە لە ئامانجە سەرەکیەکەکانی ئێرانە و کار دەکەن بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی".

ئاشکراشیکرد" ناتانیاهۆ ترسی هەیە لە کردنەوەی پەیوندییە دیپلۆماسیەکانی و گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی، هەربۆیە ئێران بە ئەنجامدانی تەقاندنەوەی کەشتیەکە تۆمەتباردەکات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا