چەند ساڵێکە چین لە هەوڵدایە بۆ رێگریکردن لە جیابوونەوەی هاوسەران لە وڵاتەکەیدا، بەڵام لە شکستەکانی بەردەوامە.
لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانانی چین زیاتر لە ملیارێک و ٤٤٤ ملیۆن کەس، بەڵام ئەو دەیەوێت رێگری بکات هاوسەرەکان لە یەکتری جیاببنەوە، بۆ ئەم ئامانجەشی چەند هەنگاوێکی ناوە.
یەکێک لەو هەنگاوانە بە شێوەیەکە کاتێک دوو هاوسەر بە مەبەستی جیابوونەوە روو لە دادگا دەکەن، ئەوا دادگا ناچاریان دەکات کە بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ چاوەڕێی وەڵام بن، ئەویش بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا ئەو دوو کەسە بە بڕیارەکەیاندا بچنەوە، چونکە دادگا پێی وایە لە کاتی توڕەییدا ئەم بڕیارەیان داوە.
ئەوەی جێی سەرنجە، ئەم بڕیارە بەشێوەیەکی خراپ بەسەر حکومەتی وڵاتەکەدا شکایەوە، بەهۆی ئەوەی بووە جێی توڕەبوونی هاوڵاتیان، بەڕێژەیەکیش لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠دا رێژەی جیابوونەوە لە وڵاتەکەدا بەرزبووەوە.