هەولێر.. چوار کەس کچێک دەڕفێنن

کوردستان 02/03/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی رووبەڕبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان-هەولێر، رایگەیاند، چوار کەس دەستگیرکراوە کە کچێکی نەوجەوانیان رفاندبوو.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئاداری ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان رایگەیاند:" دوای ئەوەی هاووڵاتیەک بەناوی (ش،أ) سەردانی نووسینگەی منارە ی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان کرد و سکاڵای تۆمارکرد بە هۆی وونبوونی کچەکەی کە نەوجەوان بوو بە ناوی ( ن، ش،أ )، بۆیە دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بەدواداچوون بکرێت بۆ دۆزینەوەی ئافرەتە نەوجەوانەکە بە پێی ماددەی (٧)ی خێزانی".

ئەوەش هاتووە:" نووسینگەی منارەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان توانیان دواى ماوەیەک لە بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنی داڵدەدانی ئافرەتە نەوجەوانەکە بگەنە ئەنجام و لە رێکەوتی (٢٠٢١/٣/١) کاتژمێر (١)ی شەو مەفرەزەیەک لە نووسینگەی منارە پێکهێنرا بەسەرپەرشتی بەرپرسی نووسینگە لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەفسەر و کارمەندان".

لەکۆتاییدا روونیشکراوەتەوە:" توانرا باندێک دەستگیر بکەن کە لە چوار کەس پێک هاتبوون کە ئافرەتە نەوجەوانەکەیان داڵدەدابوو لە ماڵێک ، لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو باندە چوار کەسییە دەست بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر داگیرا لە جۆری (کریستاڵ) لە کاتی ئێستادا رێککارە یاساییەکان جێبەجێ دەکرێت بەرامبەر ئەو باندە چوار کەسییە و لێکۆڵینەوەش لە کەیسەکە بەردەوامە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا