ئەمڕۆ توشبوون بە کۆرۆنا ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد وزیاتر لە چوار هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئازار، وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردووەتەوە:" چوار هەزار و ٦٩٠ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا، تۆمارکراوە و ٣٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە".
ئاشکراشیکرد:" سێ هەزار و ٥١٧ کەس چاکبوونەتەوە".